عەبدوڵڵا پەشێو

 

 

 

لە سالى١٩٤٦ لە ھەولێر لة دایک بووە. لە ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە. لە ١٩٧٣ رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی ھێنا کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە.[١] ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی فینلاندە.

پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە.
فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧
بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨
شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢
دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧
شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠
برووسکە چاندن (١٩٨٠-١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠
[[بەرەو زەردەپەڕ]] (١٩٨٩-٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١
پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦
دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤

پەشێو ھەروەھا بەرھەمەکانی چەندین نوسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک Walt Whitman و Alexandr Pushkin وەرگەڕاندوەتەوە بۆ کوردی.

 

 

نمونەی یەكێك لە شیعرەكانی عبدولڵا پەشێو لە دیوانەكەیدا.


خاتوونەکەم:::

خاتوونەکەم دەزانی ئاسمان چەن دوورە؟

من بە بارتەقای دووری ئاسمان

خۆشم دەوێی

بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟

بە قەد قوڵی گشت دەریاکان

خۆشم دەوێی


* *

گیانەکەم، تۆ نووسراوێکی

دێڕت بە قەد تاڵی پەرچەم

من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە

چەند باڵی بیرم لێ دەدەم،

نە تێر دەبم، نە تێت دەگەم


* *


زۆر دەرسم

لەناو دێڕی شیعرەکانم شار بتناسێ

کامیرەی چاوم مەرگەوەڕ

وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ

زۆر دەترسم

زۆر دەترسم گەر بتناسن پەنجەکانم هاڵوەرێنن

شابسکی تۆش بسوتێنن

بەڵام هێشتا من دەربەست نیم

هەرچیم دیوە

ەرچیم بۆ چاوت نووسسیوە

نایشارمەوە

تا چۆک بدا لە دەرونتا دێوی گومان

تا گەورە و بچووک بزانن

خۆشم دەوێی

خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:عەبدوڵڵا پەشێو,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 4
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 5
بازدید ماه : 75
بازدید کل : 259553
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=